یەکێتی کۆمپانیاکانی دابەشکاری – کوردستان
پێکەوە، بەرەو پێشەوە

پێکەوە بۆ دابەشکاری.
پێکەوە بۆ پێشکەوتن.

دەنگێکی هاوبەش بۆ کۆمپانیاکانی دابەشکاری لە کوردستان؛ بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکان و ڕەخساندنی دەرفەتی نوێ.

یەکێتی کۆمپانیاکانی دابەشکاری – کوردستان
کۆمەڵگەمان

بەهێزکردنی پەیوەندییەکان و ڕەخساندنی دەرفەت.

2019دامەزراوە لە
06بەشی پسپۆڕ
بنکەی سەرەکی لە سلێمانی
01 / ئێمە کێین؟

یەکێتییەک بۆ
ئامانجی هاوبەش.

ئێمە یەکێتی کۆمپانیاکانی دابەشکارین لە کوردستان. ئەم یەکێتییە لەلایەن کۆمەڵێک خاوەن کۆمپانیای هەڵبژێردراوەوە بەڕێوەدەبرێت کە پێکهاتوە لە سەرۆکی یەكێتیەکەو شەش دەستە کە لە خوارەوە ئاماژەیان پێکراوە. ئەم یەکێتییە لایەنێکی فەرمییەو سەر بە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستانە لە بەرواری ٢٥-٩-٢٠١٩ دامەزراوە بە مۆڵەتی ژمارە ١٣٦٧٧. بنکەی سەرەکی یەکێتییەکە لە شاری سلێمانی یە، گەڕەکی بەرانان گردی ڕیعایە، نزیک پردی شاری جوان (گراند میلینیوم). لە داهاتویەکی نزیکدا هەردوو لقی هەولێر و دهۆکیش دەکرێتەوە.

ئامانج و تێڕوانین

شەش بەشی یەکێتییەکە

  1. 01بەشی کارگێڕى
  2. 02بەشی یاسایی
  3. 03بەشی ژمێریاری
  4. 04بەشی پەیوەندییەکان
  5. 05بەشی پەرەپێدانی کار
  6. 06بەشی ڕاگەیاندن
02 / ئامانجمان

پشتگیری کەرتێکی
بەهێزتری دابەشکاری.

01

تێڕوانینمان

لەگەڵ پێشکەوتنی بازاڕ و هاتنە ناوەوەی کایەیەکی نوێ لە بواری بازرگانیکردن لە کوردستان، وە بەتایبەتتر پاش ڕوخانی ڕژێمی بەعس، هەرێمی کوردستان پێی نایە قۆناغێکی نوێ وە؛ باری دارایی باشتر بوو، هەل ڕەخسا بۆ بازرگانەکان تا لە بواری بازرگانی دەستخستنی کاڵا گۆڕانکارییەکی باش بکەن و بازاڕ…

تێڕوانینی تەواو بخوێنەوە

لەگەڵ پێشکەوتنی بازاڕ و هاتنە ناوەوەی کایەیەکی نوێ لە بواری بازرگانیکردن لە کوردستان، وە بەتایبەتتر پاش ڕوخانی ڕژێمی بەعس، هەرێمی کوردستان پێی نایە قۆناغێکی نوێ وە؛ باری دارایی باشتر بوو، هەل ڕەخسا بۆ بازرگانەکان تا لە بواری بازرگانی دەستخستنی کاڵا گۆڕانکارییەکی باش بکەن و بازاڕ لەو جۆرە بازرگانییە تەقلیدیە ڕزگار بکەن کە تیایدا خاوەن دوکان و مارکێتەکان خۆیان دەچوون بۆ کۆگاکان بۆ دەسکەوتنی کاڵا. بەڵام لەگەڵ دەرکەوتنی کۆمپانیاکانی دابەشکاری، ئەو شێوازە لە بازرگانیکردن چی تر جێگەی نەبوەوەو ئەم فۆڕمە نوێیەی ئێستای وەرگرت کە بە تازەترین شێوازی بازرگانیکردن دادەنرێت لە جیهاندا، بەهۆیەوە بازاڕ بەشێوەیەکی بەرچاو بوژایەوەو هەزاران هەلی کار ڕەخسا بۆ گەنجان کە لەوبوارەدا کار بکەن و ئێستاش ژمارەی کۆمپانیاکانی دابەشکاری ڕۆژ بە ڕۆژ لە زیاد بوندان.

02

ئامانجەکانمان

ئامانجەکانمان: کۆمپانیاکانی دابەشکار و ئەوانەی لەو بوارەدا کار دەکەن چینێکی گرنگی کۆمەڵگا پێک دێنن. بەڵام بواری دابەشکردن بێ سەرو بەرەو پڕە لە کێشە، بۆیە ئامانجی ئەم یەکێتییە لەم چەند خاڵەی خواروەدا دەخەینە ڕوو:

  • ڕێکخستن و ڕەخساندنی زەمینەیەکی لەبار بۆ بازرگانان و کاری دابەشکاری
  • چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی کە ڕووبەڕووی کۆمپانیاکانی دابەشکاری دەبێتەوە لەگەڵ حکومەتدا
  • نەهێێشتنی بێسەرەوبەری هێنانی کاڵا و ساخکردنەوەی لە بازاڕەکاندا
  • ڕێگری کردن لە هێنانی کاڵای خراپ و پاراستنی کۆمەڵگە لەو جۆرە کاڵایانە
  • جێکردنەوەی ئەم یەکێتییە لە پۆلێن بەندی حکومەت بۆ کۆمپانیا جۆراو جۆرەکان
  • کردنەوەی خولی جۆراوجۆر بۆ دابەشکاران و فەراهەم کردنی هەلی کار
03 / KUDC

تۆڕی هاوبەشەکانمان

کۆمپانیاکانی کۆمەڵگەی یەکێتییەکە.

Sadat
Bakuri Koshawist
Barakat
Shkoy Malik
Berykwestan
Dahati Sarmaya
Teshna
Blasan
KBT
Naw
Karwan
Havana
Henan
Shoof
04 / KUDC

ئەندامانی بۆرد

ئەو کەسانەی بەڕێوەبردنی یەکێتییەکە دەکەن.

سیروان م. حوسێن

سیروان م. حوسێن

سەرۆکی راگەیاندن و پەیوەندیەکان

+964 770 152 7140
جەبار ئە. شەریف

جەبار ئە. شەریف

سەرۆکی بەشەکانی یاسایی و پەیوەندیدانی گەشتی

+964 770 152 6142
بەرزان سيد محمد

بەرزان سيد محمد

دامەزرێنەر و سەرۆکی پێشتر

+964 770 155 7445
05 / KUDC

هەواڵ و چالاکییەکان

هەڵبژاردەیەک لە ئەرشیفی یەکێتییەکە.

ناساندنی یەکێتی کۆمپانیاکانی دابەشکاری - کوردستان
لە ئەرشیفەوە

ناساندنی یەکێتی کۆمپانیاکانی دابەشکاری - کوردستان

زۆر دڵخۆشین و شانازی ئەکەین بە کردنەوەی یەکێتی کۆمپانیاکانی دابەشکاری – کوردستان لە سلێمانی

یەکێتی کۆمپانیاکانی دابەشکاری لە ئێران
لە ئەرشیفەوە

یەکێتی کۆمپانیاکانی دابەشکاری لە ئێران

١١ کۆمپانیایی ئەندام لە یەکێتی کۆمپانیاکانی دابەشکاری بەشداربوون

مێرسین ٢٠٢٠
لە ئەرشیفەوە

مێرسین ٢٠٢٠

بەشداریکردنی یەکێتی کۆمپانیاکانی دابەشکاری - کوردستان لە کۆڕبەندی بازرگانی مێرسین

KUDC

ساتێکی گرنگ بۆ یەکێتییەکە.

ڤیدیۆی کردنەوەی یەکێتییەکە ببینە.

بیرۆکە بۆ ئیلهام

"بەردەوام بە، چانسی ئەوەت هەیە کە شتێک بدۆزیتەوە هەرگیز بە بیرتدا نەهاتبێت. نەمبیستوە هیچ کەسێک شتێکی دۆزیبێتەوە کە دانیشتن بێت".

چارلز ئێف کیترینج
وتەی زیاتر
تۆماس ئەدیسۆن

"هەرگیز شتێکم نەکردوە کە شایانی ئەوە بێ بە ڕێکەوت بکرێ، وە هیچ کام لە داهێنانەکانم ناڕاستەوخۆ لەڕێگەی ڕێکەوتەوە نەبووە، تەنیا فۆنۆگراف نەبێ. نەخێر، کاتێک کە بڕیارم دا ئەو ئەنجامە شایانی ئەوەیە بەدەست بهێنرێ، بۆی ئەڕۆم، تاقیکردنەوە لەدوای تاقیکردنەوە ئەنجام ئەدەم، تا بەدەستی دێنم".

تۆماس ئەدیسۆن
تۆنی ڕۆبینز

"ئەو کەسانەی کە سەرکەوتوون هەستێکی پاڵنەر لە ناخیاندایە، تا سەربکەون زیاتر تامەزرۆی سەرکەوتن دەبن. بەردەوامیش ڕێگای سەرکەوتن دەدۆزنەوە. بەهەمان شێوە، کەسە دۆڕاوەکان ڕێگایان سەرەو نشێوە، وایان لێ یەت کەوتن ئەبێ بە خوو لایان".

تۆنی ڕۆبینز
تۆماس جەی واتسن

"ئەتەوێ نهێنی سەرکەوتنت پێ بڵێم؟ بەڕاستی زۆر ئاسانە، شکستەکانت دوو قات زیاد بکە. تۆ وا ئەزانی شکست دوژمنی سەرکەوتنە. بەڵام وا نیە، شکست یان تێکت ئەشکێنێ یان لێی فێر ئەبیت. بۆیە بەردەوام بە لە هەڵە کردن، چیت لەدەسهات بیکە، چونکە تەنیا لەو ڕێگایەوە سەرکەوتن دەدۆزیتەوە"

تۆماس جەی واتسن
06 / پەیوەندی

پێکەوە
بەرەو پێشەوە.

بۆ زانیاری، پرسیار و دەرفەتەکان پەیوەندیمان پێوە بکە.

سەردانی نووسینگەمان بکە

سلێمانی، بەرانان (گردی ڕیعایە)، شەقامی میدیا ٣١، خانوی ژمارە ٤

ئیمەیڵ بنێرە[email protected]
پەیوەندی بکە+964 770 691 5353
لە ئەرشیفەوە
ناساندنی یەکێتی کۆمپانیاکانی دابەشکاری - کوردستان

ناساندنی یەکێتی کۆمپانیاکانی دابەشکاری - کوردستان

لە بەرواری ٢٥/١١/٢٠١٩، بە ئامادەبوونی بەڕێزان جەنابی پارێزگاری سلێمانی و بەڕێز قایمقامی سلێمانی و بەڕێزان لە ژووری بازرگانی و یەکێتی هەناردەو هاوردە و چاودێری بازرگانی، ڤێتێرنەری و ئاسایش و سەرجەم لایەنە پەیوەندی دارەکان و کۆمپانیاکانی دابەشکاری، بە فەرمی ئۆفیسی سەرەکی یەکێتی کۆمپانیاکانی دابەشکاری - کوردستان کرایەوە. تیایدا زەرورەتی ئەم یەکێتی یە خرایەڕوو هەروەها پشتگیری حکومەت و پارێزگارو کۆمپانیان دووپاتکرایەوە بۆ یەکێتیەکەمان. لێرەوە زۆر بە گەرمی سوپاسی یەکە بە یەکەیان دەکەین و دەستی ماندوو بونیان دەگوشین

لە ئەرشیفەوە
یەکێتی کۆمپانیاکانی دابەشکاری لە ئێران

یەکێتی کۆمپانیاکانی دابەشکاری لە ئێران

لەسەر بانگهێشت نامەی (رێکخەرانی کۆڕبەندی بازرگانیی ئێران-عێراق)، ١١ خاوەن کۆمپانیای ئەندام له یەکێتی کۆمپانیاکانی دابەشکاری-کوردستان بەشداربوون لەم کۆڕبەندەدا و چەندەها گرێبەست ئەنجام درا له نێوان کۆمپانیاکانی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیاکانی وڵاتی ئێران.

لە ئەرشیفەوە
مێرسین ٢٠٢٠

مێرسین ٢٠٢٠

بەشداری شاندێک لە خاوەن کۆمپانیاکانی دابەشکاری ئەندام لە یەکێتی کۆمپانیاکانی دابەشکاری کوردستان بە سەرۆکایەتی بەرزان سید محمد و ستافی کارگێڕی لە کۆڕبەندی بازرگانی مێرسین ترکیا-عیراق، پاش دیداری B2B نێوان بازرگانانی هەردولا و بەسەر کردنەوەی ژمارەیەک کارگە، لەگەڵ تەواوی بەرپرسان لە والی مێرسین و سەرۆکی شارەوانی مێرسین و سەرۆکی ژوری بازرگانی مێرسین و ڕێکخراوی تیسیاد هەروەها بە ئامادەبونی پارێزگاری سلێمانی و دهۆک و کەرکوک و وەزیری بازرگانی هەرێم، گفتوگۆ کرا لە سەر پێشخستنی پەیوەندی بازرگانی نێوان هەردو وڵات و ڕەخساندنی دەرفەتی زیاتر بۆ دیداری نێوان بازرگانان.

ڤیدیۆی کردنەوەی یەکێتییەکە ببینە.

لە یوتیوب ببینە